Kurdistan
کوژرانی ٦ ئەندامی داعش لە کەرکووک
پەیامی کورد ... کوژرانی ٦ ئەندامی داعش لە کەرکووک
سوپای عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠، کوژرانی شەش ئەندامی ڕێکخراوی داعشی لە پارێزگای کەرکوک ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەنراوێکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق، فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لەسەر فەرمانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان، حەشارگەیەکی داعشیان لە ناوچەی سەرجوان سەربە قەزای دوبز باکوری ڕۆژئاوای کەرکوک بۆردومانکردووە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە لە ئاکامی بۆردومانەکەدا، شەش ئەندامی ڕێکخراوی داعش کوژراون و حەشارگەکەش خاپور کراوە.