TR KU SO
FB X
Kurdistan

کوژرانی سێ سەرکردەی داعش لە داقووق

Navas Jan
Admin
📅 12 Ocak 2021 15:02

پەیامی کورد ... کوژرانی سێ سەرکردەی داعش لە داقووق

 

سنووری قەزای داقووق، سێ سەركردەی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش به‌ هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانانه‌وه‌ كوژران.

 

شەوی دووشەممە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، لە ئاكامی بۆردومانی فڕۆكەی هاوپەیمانان، لە سنووری قەزای داقووق و بە دیاریكراوی لە گوندی تل عیدا، سێ سەركردەی داعش كوژران.

 

بەپێی زانیارییەکان هێزی ئاسمانیی هاوپه‌یمانان لە سنووری داقووق، بووه‌تە هۆكاری پەكحستنی جووڵەی تیرۆیستان، "ئەگه‌رنا داعش لە ناوچەكە لە هەوڵی خۆڕێكخستنەوەدایە." 

 

Paylas: