TR KU SO
FB X
Kurdistan

کوژرانی کاسبکاریک و بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

Navas Jan
Admin
📅 01 Aralık 2020 16:02

پەیامی کورد ... کوژرانی کاسبکاریک و بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

 

لە ڕۆژانی ڕابردوودا کاسباکرێکی خەڵکی سەقز لە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی کوژراوە و دوو کۆڵبەری خەلکی بانە و سەردەشت لە سنوورەکانی ئەو شارانە پێکراون.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٣٠  تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، ، هێزەکانی پاسەوانی سنووری کۆماری ئیسلامی ئێران لە خاڵی سنووری نۆکانی سەردەشت تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لەئاکامدا کۆڵبەرێکی خەڵکی ئەو شارە بە ناوی شیروان مەولانپەناه بە سەختی بریندار بووە. ئەو کۆڵبەرە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی هەرێمی کوردستان گوازراوەتەوە.

 

لەلایەکی دیکەوە و هەمان ڕۆژ، کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە ناوی خدر ڕەسووڵی لە کاتێکدا لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە ڕاونرابوو و تەقەی لێکرابوو، لە هەڵدێرێکەوە بەربووەتەوە و بە سەختی بریندار بووە.

 

هەروەها، ڕۆژی هەینی ٢٧ی تەشرینی یەکەم، کاسبکارێکی خەڵکی سەقز بە ناوی سیامەک کەریمی تەمەن ٣٠ ساڵ لە جاددەی فوومەن بۆ سەبزەوار سەر بە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی ئێران کوژراوە.

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئینتزامییەکان بە گومانی هەڵگرتنی کەلووپەلی قاچاخ تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی ئەو کاسبکارە کردووە، ئەمە لە حاڵێکدا بووە کە ئەو ئۆتۆمبێلە هیچ بارێکی پێ نەبووە.

 

Paylas: