TR KU SO
FB X
Kurdistan

کوژرانی کاسبکارێکی کورد لە بانە

Navas Jan
Admin
📅 03 Haziran 2021 00:53

پەیامی کورد … کوژرانی کاسبکارێکی کورد لە بانە

 

هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری بانە تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی کاسباکرێکی کورد کرد و شۆفیرەکەیان کوشت.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە نزیک گوندی “بلکە”ی بانە تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کورد کردووە و شۆفیرەکەیان بە ناوی “حوسێن فەرەجی” تەمەن ٦٣ ساڵ کوشتووە.

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە چەکدارەکانی ئێران بە گومانی هەڵگرتنی کەرەستەی قاچاخ تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی حوسێن فەرەجی کردووە.

 

تەرمی حوسێن فەرەجی ئەمڕۆ لە گۆڕستانی شاری ئارمەردە سەر بە ساری بانه لە کەشێکی ئەمنیدا ئەسپەردەی خاک کراوە.

 

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی مەی ٢٠٢١ دا، لانیکەم ١٧ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار کراون کە ٨٢.٥٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە.

Paylas: