TR KU SO
FB X
Kurdistan

کوژرانی کاسبکارێکی کورد لە خۆی

Navas Jan
Admin
📅 09 Şubat 2021 01:15

پەیامی کورد … کوژرانی کاسبکارێکی کورد لە خۆی

 

هێزە چەکدارەکانی ئێران لە نزیک شاری خۆی سەر بە پارێزگای ئورمیە ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کوردیان دایه بەر دەستڕێژی گوللە و شۆفیرەکەیان کوشت.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠ (٨ی فیوریەی ٢٠٢١)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سێ ڕێیانی سەڵماس بۆ خۆی ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کوردیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و شۆفیرەکەیان بە ناوی “بھزاد هاشمی” کوشتووە.

 

هەواڵنێری هەنگاو ڕایگەیاند کە، بێهزاد هاشمی تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی سەڵماس بووە. ناوبراو خیزاندار و باوکی سێ منداڵ بووە و دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە چەکدارەکانی ئێران بە گومانی هەڵگردتنی کەلووپەلی قاچاخ تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی ناوبراو کاسبکارە کردووە.

Paylas: