Kurdistan
کوڕی سەرۆک کۆماری ئیسرائیل ئاڵایەکی کوردستان بڵاو دەکاتەوە و ئەردۆغان تاگ دەکات
پەیامی کورد … کوڕی سەرۆک کۆماری ئیسرائیل ئاڵایەکی کوردستان بڵاو دەکاتەوە و ئەردۆغان تاگ دەکات
یایر ناتانیاهۆ، کوڕی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، جارێکی دیکە ئاڵای کوردستانی پۆستکرد و لە پۆستەکەشدا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیای تاگکردووە.
یایر ناتانیاهۆ، بەبێ هیچ نوسینێک، تەنها ئاڵایەکی جوڵاوی کوردستانی داناوە و ئەردۆغانی تاگکردووە، کە ئەگەری هەیە وەک کاردانەوەیەک بێت دژی قسەکانی ئەمدواییەی ئەردۆغان لەبارەی ئاڵۆزییەكانی فەڵەستینەوە.
ئەوە جاری یەکەم نییە یایر ئاڵای کوردستان لە تویتەرەکەی پۆستدەکات، پێشتریش و لە هاوینی ساڵی ڕابردوو، وێنەیەکی ئاڵای کوردستانی بڵاوکردەوە و داوای لە کۆمپانیای تویتەر کردبوو ئاڵای کوردستان وەک ئیمۆجی زیادبکات.