Kurdistan
وڵاتانی (G7): پێشمەرگە رۆڵێکی باشی هەبووە لە کۆنتڕۆڵکردنی داعش
پەیامی کورد … وڵاتانی (G7): پێشمەرگە رۆڵێکی باشی هەبووە لە کۆنتڕۆڵکردنی داعش
گروپی حەوت، لەبڕگەیەکی بەیاننامەی کۆتایی کۆبونەوەیان لە بەریتانیا بە رۆڵی پێشمەرگە بەرز دەنرخێنێت و تێکشکاندننی داعش و پرسی هەڵبژاردنی پێشووەختەی عێراق دەکات.
لە بەشێکی بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، هێزە ئەمنییەکانی عێراق بە گشتی و هێزەکانی پێشمەرگە رۆڵێکی باشیان لە کۆنتڕۆڵکردن و سەرکەوتن بەسەر داعشدا بینیەوە.
هاوکات جەخت لە پشتگیریی نێودهوڵهتی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچە ئازادکراوەکان لە دەسەڵاتی داعش و سەرخستن و دروست بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق کراوەتەوە، "کە بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەم بەڕێوە بچێت".
بەیاننامەکە باسی لەوەشکردووە، کە دەبێ سەروەری و سەقامگیری بۆ عێراق بگەڕێتەوە گرووپە لادەرەکان لە یاسا، کۆنتڕۆڵ بکرێن.