TR KU SO
FB X
Kurdistan

وەزیری دارایی هەرێم: پێش نەورۆز مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت

نەهرۆ
Editor
📅 13 Mart 2018 18:03


دوای كۆبوونه‌وه‌ نێوان وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی‌ دارایی عیراق و بانكی ناوه‌ندی‌، وەزیری دارایی هەرێم رایگەیاند، کە پارەی مووچەی فەرمانبەران لە بانکی ناوەندی عێراق لقی هەولێرەو تەنیا فەرمانی حەیدەر عەبادی دەوێت بۆ دابەشکردنی.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، رێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، کە ئەوان وەکو حکومەتى هەرێم پێش نەورۆز مووچەى وەزارەتى پەروەردە دابەشدەکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە پرۆسەی وردبینی مووچەی فەرمانبەرانی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی (٩٠٪) زیاتری تەواو بووەو سبەینێ بەڕێوەبەری گشتی لەبەغدادەوە دێتە هەرێم و راپۆرتی کۆتایی بۆ حکومەتی عێراق بەرزدەکاتەوە.
رێباز حەملان ئاشکراشیکرد، کە بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی گومرگەکان، هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەیەکی گەورە ئەنجامدەدەن.

Paylas: