Kurdistan
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندی بە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە کرد
پەیامی کورد … وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندی بە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە کرد
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئاشكرای كرد لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەیدا لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، باسیان لە هێرشەكانی سەر هەرێمی كوردستان كردووە.
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە تویتێکدا بڵاوی كردۆتەوە: ''پەیوەندییەکی بەرهەمدارم لەگەڵ سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی هەبوو، جەختمان لە هاوبەشیمان کردەوە و باسمان لە هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان کرد''.
جەختیشی لەوە كردەوە: ''ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە کارکردن لەگەڵ عێراق تاوەکوو رووبەڕووی ئاستەنگە ئەمنییەکانی ببێتەوە و سەرباز و ئەندامانی ئەمریكا و هاوپەیمانان بپارێزێت”.