وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سوپاس و ستایشی ئازایەتی و قارەمانی پێشمەرگە و هێزەکانی سووریا دیمۆکراتیک دەکات
پەیامی کورد ... وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سوپاس و ستایشی ئازایەتی و قارەمانی پێشمەرگە و هێزەکانی سووریا دیمۆکراتیک دەکات
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ستایشی هێزه‌كانی پـێشمه‌رگه ده‌كات بۆ ئه‌و ئازایه‌تی و قوربانییه‌ی له شه‌ڕی سه‌ختی دژی داعشدا داویانه.
ئانتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌بۆنه‌ی دووه‌مین ساڵیادی له‌ناوبردنی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی داعش، ڕاگه‌یاندنێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ستایشی ئازایه‌تی و قوربانی هێزه‌كانی عێراق و پـێشمه‌رگه و سوریای دیموكراتی كرد.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له ڕاگه‌یاندنه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی دژی داعش له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان له ناوچه‌كه توانیان ته‌واوی ئه‌و خاكه ڕزگاربكه‌ن كه داعش له عێراق و سوریا كۆنترۆڵی كردبوون، ئه‌مه‌ش خاڵێكی زۆر گرنگه له هه‌وڵه‌كانی ده‌درێن بۆ مسۆگه‌ركردنی شكستی به‌رده‌وامی ئه‌م گروپه تێرۆرسته.
هه‌روه‌ها ئانتۆنی بلینكن ده‌ڵێت: ستایشی هێزه‌كانی ئاسایشی عێراق و پـێشمه‌رگه‌ی كوردی عێراق و هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و ئازایه‌تی و قوربانییه‌ی له شه‌ڕی سه‌ختی دژی داعشدا داویانه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه ئه‌وان شان‌به‌شانی ئه‌م هێزه هاوبه‌شانه به‌رده‌وام ده‌بن له كاركردن بۆ هێشتنه‌وه‌ی فشاره‌كان له‌سه‌ر پاشماوه‌كانی داعش.