TR KU SO
FB X
Kurdistan

وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان  : رێککەوتنی نێوان ھەرێم و بەغدا لەبارەی شەنگال ھەنگاوێکی گرینگ و مرۆڤایەتییە

سارا
Yazar
📅 12 Ekim 2020 20:15

پەیامی کورد     ...    وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان  : رێککەوتنی نێوان ھەرێم و بەغدا لەبارەی شەنگال ھەنگاوێکی گرینگ و مرۆڤایەتییە

وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، رێککەوتنی نێوان ھەرێم و بەغدا لەبارەی شەنگال ھەنگاوێکی گرینگە و مرۆڤایەتییە، چوونکە شەش ساڵە ئەو خەڵکە لە ژێر خێمە دەژین و ئێستا دەگەرێنەوە بۆ زێدی خۆیان.

ئایدن مەعرووف، وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند: "ھەردوو حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق رێککەوتنێکیان کردووە و بەپێی ئەو رێککەوتنە خەڵکی ئاوارەی شەنگال کە شەش ساڵە لەژێر خێمەکان دان دەگەرێنەوە بۆ سەر زێدی خۆیان، بۆیە پێشوازی لەو رێککەوتنە دەکەین و بە ھەنگاوێکی ئیجابی و مرۆڤایەتی دەزانین، چوونکە گوناھە ئەو خەڵکە بەو شێوەیە ھێندە ساڵە لەژێر خێمەدان و پێکھاتەیەکی گرینگە کە ئێزدین".

وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ووتیشی، ھەر رێککەوتنێکی دیکە بۆ ناوچەکانی دیکە بکرێت ئێمە پێمان باشە، بۆ ئەوەی پێکهاتەکانی ئەو ناوچانە بە ئارامی بژین، چوونکە ھێشتا ئاوارەکانی ناوچەکانی دیکە  نەگەراونەتەوە.

ووتیشی، ئەوەی کراوە سەرەتایەکی باشە کە حکوومەتی ھەرێم ناویەتی و چیتر ئەو خەڵکە لەژێر خێمە نابن و بە ئارامی دەگەرێنەوە بۆ ناوچەکانیان و ھەردوو حکوومەت بە ھاوبەشی ئەو ناوچەیە بەرێوەدەبن.

وتیشی، پێویستە مرۆڤ ھەمیشە سەیری لایەنی ئیجابی مرۆڤایەتی بکات و ناکرێت لێکدانەوەی خراپی بۆ بکرێت.

Paylas: