TR KU SO
FB X
Kurdistan

وەزیری كارەبا: وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبا بەوزەی خۆرو ئاو دروست دەكرێت

Navas Jan
Admin
📅 20 Haziran 2021 12:44

پەیامی کورد … وەزیری كارەبا: وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبا بەوزەی خۆرو ئاو دروست دەكرێت

 

وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: چەند وێستگەیەكی بەرهەمهێنانی كارەبا بەوزەی خۆرو ئاو لە قۆناغی راگەیاندندان.

 

كەمال محەمەد ساڵح وەزیری كارەبای هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندوە: وێستگەی ٣٠٠ مێگاواتی هەڵمی خەبات، لەگەڵ ٢٠٠ مێگاواتی دیكە لە سێكتەری كارەبای هەرێم زیاد كراون، یەكەكانی دوكان و دەربەندیخانیش چارەسەر كراون، هاوكات ١٠٠ مێگاوات لە پرۆژەی گازی گەرمیان بەگەڕخراوە، كە توانایی بەرهەمهێنانی ١٦٥ مێگاوات كارەبای دەبێت.

 

چەند وێستگەیەكی دیكەی بەرهەمهێنانی كارەبا بەوزەی خۆرو ئاو لە قۆناغی راگەیاندندان، لەبارەی پێوەری زیرەكیش گوتی:  تائێستا بۆ لە ٤٨% هاوبەشانی كارەبای هەرێمی كوردستان بەستراوەو بە تەواوبوونی، سەرپێچی بە رێژەیەكی زۆر كەم دەبێتەوەو بەشێوەیەكی باشتر سیستەمی كارەبا كۆنترۆل دەكرێت.

Paylas: