TR KU SO
FB X
Kurdistan

وەزیری ناوخۆ: دەبێت بە كردار یاسا سەروەر بێت

سارا
Yazar
📅 01 Ağustos 2019 17:56

پەیامی کورد    ...     ئەمڕۆ پێنجشەممە لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، ئەنجوومەنی وەزارەت بە سەرپەرشتی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و ئامادەبوونی بریكاری وەزارەت و پارێزگاری هەولێر و سلێمانی و دهۆك و هەڵەبجە و راوێژكاران و سەرجەم بەڕێوبەرە گشتییەكانی وەزارەت، بە مەبەستی تاووتوێی دانانی پلانی ستراستیژیی وەزارەت بۆ چوار ساڵی داهاتوو، كۆبووەوە.

سەرەتای كۆبوونەوەكە، وەزیری ناوخۆ تیشكی خستە سەر ئەوەی كە لە ژێر تیشکی رێنماییەكانی سەرۆكی حكوومەت و بەرنامەی كابینەی نۆیەم، ئامانج خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتیانە و راییكردنی كارەكانیانە بە زووترین كات و بە باشترین شێوە، ئاماژەی بەوەش دا كە رێگە نادرێت كەس دەستدرێژی بكاتە سەر موڵكی گشتی و دەبێت بە كردار یاسا سەروەر بێت.

دواتر رەشنووسی پلانی ستراتیژی وەزارەت بۆ چوار ساڵی ئایندە  گفتوگۆی لەسەر كرا و، ئەنجوومەنی وەزارەت پێداویستییەكانیان خستە روو و، بە تێبینی و پێشنیاز و سەرنجی جیاجیا رەشنووسەكەیان دەوڵەمەندتر كرد، بە شێوەیەك كە باشتر و زیاتر بەرژەوەندیی هاووڵاتیان و پاراستنی ئاسایشی ناوخۆی هەرێمی كوردستان فەراهەم بكات.   

Paylas: