TR KU SO
FB X
Kurdistan

وەزیری ناوخۆی هەرێم: رێگەی نێوان پارێزگاکان دادەخرێن

نەهرۆ
Editor
📅 09 Mayıs 2018 18:34

وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە لە ڕۆژى هەڵبژاردندا هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاکانی هەرێمدا لەکاتژمێر (٧)ی بەیانییەوە تا (٧)ی ئێوارە کەس ناتوانێت قەدەغە دەکرێت، تەنها كارمەندانی‌ كۆمسیۆن ڕێگەی‌ هاتوچۆیان پێدەدرێت.

بەئامادەبونی پارێزگارو سەرپەرشتیاری یەكە ئیدارییەكان هەرێم، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، كەریم سنجاری وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کە تا ئێستا بڕیار وایە فڕۆکەخانە و خاڵە سنورییەکانیش لە کاتژمێر (١٢)ی شەوی هەینى لەسەر شەممە دابخرێن تا (١٢)ی شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە، بەڵام دواتر چاوەڕێی لیژنەى ئەمنی عێراق دەکەن بۆ دوا بڕیار.

وەزیری ناوخۆی هەرێم راشیگەیاند، بەگوێرەی‌ پلانەكە هێز بۆ هەموو بنكەكانی دەنگدانی تایبەت و گشتیی دانراوە، بنكەی تایبەت لەشارەكانی هەرێم بۆ ئەو هاوڵاتیانە كراوەتەوە كە خەڵكی ناوچە دابڕێندراوەكانن و دەتوانن بەئازادانە لەڕێگەی كارتەكانیانەوە دەنگبدەن".

وتیشی، ئێمە وەک وەزارەتی ناوخۆ بێلایەنانە مامەڵە دەکەین و هێزە ئەمنییەکانیش ئازادن دەنگ بە چ لایەنێک دەدەن و کەس ناتوانێت فشاریان لێبکات.

بڕیارە (١٢)ی ئەم مانگ هەڵبژاردنى پەرەمانى عێراق لە هەرێمی کوردستان و سەرجەم پارێزگاکانى عێراق بەڕێوەبچێت.

Paylas: