TR KU SO
FB X
Kurdistan

وەزارەتی بەرگری تورکیا کەوتنە خوارەوەی دوو فڕۆکەی پەکەکە ڕادەگەێنێت

سارا
Yazar
📅 21 Ağustos 2020 14:26

پەیامی کورد     ...   وەزارەتی بەرگری تورکیا کەوتنە خوارەوەی دوو فڕۆکەی پەکەکە ڕادەگەێنێت

وەزارەتی بەرگری توركیا رایگەیاند، دوو فرۆكەی بێ فرۆكەوانی پەكەكەمان لە باشووری كوردستان خستوەتە خوارەوە.
بە پێی هەواڵێکی تویتەری لە وەزارەتی بەرگری تورکیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر كردویەتی ئاماژەی بە سەركەوتنی سەربازانی ووڵاتەكەی كردوە بۆ پوچەڵكردنەوەی هێرشێكی پەكەكە لە باشووری كوردستان بۆ سەر هێزەكانیان.

لەو تویتەدا وەزارەتی بەرگری توركیا ئاماژەی بەوەشكردوە كە دوو فرۆكەی بێ فرۆكەوانی لە جۆری (Maket) كە هی پەکەکە بوون و بۆمبڕێژکرابوون بەمەبەستی هێرشكردنە سەر سەربازانی توركیا لە باشووری كوردستان دوای هەستپێكردنیان خراونەتە خوارەوە.
 

Paylas: