وەزارەتی ئابووری و دارایی خشتەیەکی نوێی مووچەی هەندێک لە وەزارەت و دەزگاکانی ڕاگەیاند
لەم ھەفتەیەدا وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مووچەی ژمارەیەک وەزارەت دابەش دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ی ٩ی ٢٠١٨، مووچەی وەزارەتی پەروەردەی حکووتی ھەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.
سبەی دووشەممە ١٠ی ٩ی ٢٠١٨، مووچەی وەزارەتەکانی تەندرووستی و دارایی و ئابووری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.
دواتر لە ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی ٩ی ٢٠١٨، مووچەی ھەریەک لە کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانییانی سیاسی، وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت.
بریاریشە وەزارەتی دارایی لە ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی ٩ی ٢٠١٨، مووچەی ئەنجومەنی دادوەری و وەزارەتی داد، وەزارەتی ئەوقاف و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان دابەش بکات.
دابەشنەکردنی مووچە لە ڕۆژی سێشەممە ١١ی ٩ی ٢٠١٨ بۆ پشووی فەرمی دەگەڕێتەوە کە بەھۆی یەکی موحەرەم، سەری ساڵی کۆچییەوە ڕاگەیندراوە.