TR KU SO
FB X
Kurdistan

وەزارەتی ئابووری و دارایی خشتەیەکی نوێی مووچەی هەندێک لە وەزارەت و دەزگاکانی ڕاگەیاند

سارا
Yazar
📅 07 Ekim 2018 14:09

بەپێی زانیارییەكان ئه‌مڕۆ دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەرانی هەرێم دەكرێت و یەكەم وەزارەت مووچەی پێشمەرگە دابەشدەكرێت.
 ئه‌مڕۆ ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٨ ، مووچەی یەكەكانی ٧٠ و ٨٠ی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەكرێن.
هەروەها رۆژی دووشەممە مووچەی لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەكرێت و بڕیارە رۆژی سێشەممەش مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشبكرێت.
هەروەها بە پێی زنیارییەکان پێشتر سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕاگەیاندبوو، لەمەودوا خشتەی مووچە بڵاوناكرێتەوە و هەموو ٣٠ ڕۆژ جارێك وەزارەتەكان مووچە وەردەگرن و ڕاستەوخۆ خشتەكە بۆ گەنجینەكان ڕەوانە دەكرێت.
٥ی مانگی ڕابردوو وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەشكردنی مووچەی مانگی ٦ی فەرمانبەران دەستیپێكرد و دابەشكردنی مووچەش تا ٢٧ی مانگ بەردەوام بوو.

Paylas: