Kurdistan
وەزارەتی دارایی خشتەیەكی نوێی موچەی راگەیاند
پەیامی کورد … وەزارەتی دارایی خشتەیەكی نوێی موچەی راگەیاند
وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم خشتەی موچەی سێ وەزارەت و سەرۆكایەتیەكان و خانەنشینی سەربازی و مەدەنی راگەیاند.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان خشتەیەكی دیكەی مووچەی راگەیاند و بەپێی خشتەكە، رۆژی دووشەممە 12-7-2021 وەزارەتەكانی كشتوكاڵ، رۆشنبیری و لاوان، ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێبوون و سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، پەرلەمان، ئەنجوومەنی وەزیران و خانەنشینی پێشمەرگە مووچە وەردەگرن.
هەر بە گوێرەی خشتەكە، رۆژی سێشەممەش، خانەنشینیی شارستانی مووچە وەردەگرن و بەم جۆرە كۆتایی بە دابەشكردنی موچەی مانگی حوزەیران دەهێنرێت.