وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ١٦ بڕیاری نوێی قەدەغەی هاتن و چوون ڕادەگەێنێت
پەیامی کورد ... وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ١٦ بڕیاری نوێی قەدەغەی هاتن و چوون ڕادەگەێنێت
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، ١٦ بڕیاری نوێی به‌مه‌به‌ستی خۆپارێزی له ڤیرووسی كۆرۆنا ده‌ركرد و رایگه‌یاند، هاتووچۆی نێوان پارێزگاكانی هه‌رێم به‌داخراوی ده‌مێنێته‌وه، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا هاتووچۆكردن له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق بۆماوه‌ی یه‌ك هه‌فته به‌ته‌واوی راده‌گیرێت.
به‌گوێره‌ی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم، به‌مه‌به‌ستی به‌رگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیرووسی كۆرۆنا بڕیاردراوه سه‌رجه‌م شوێنه گشتیه‌كانی وه‌ك (ماركێت و رێستۆرانت و شوێنه بازرگانیه‌كان) نابێت رێگه بده‌ن به چوونه ژووره‌وه‌ی هاووڵاتیان بۆ شوێنه‌كانیان به‌بێ به‌ستنی ده‌مامك، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌و شوێنه بۆماوه‌ی ١٠ رۆژ داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌ی یه‌ك ملیۆن دینار پێبژاردن ده‌دات.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، بڕیاردراوه به‌داخستنی گشت سه‌نته‌ر و نۆرینگه‌كان (پزیشكان، پزیشكانی ددان، كارمه‌ندانی ته‌ندرووستی، تاقیگه‌یی) بۆماوه‌ی ١٤ رۆژ، هه‌روه‌ها بڕیاردراوه به‌داخستنی شوێنه گه‌شتیاریه‌كان و پاركه‌كان و كافرتیا و چایخانه‌كان، هۆڵه‌كانی له‌شجوانی وه‌رزش و له‌شجوانی و مه‌له‌وانگه‌كان و یانه‌كانی شه‌وانه.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ هاتوه، راگرتنی هاتووچۆ له‌نێوان پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان به‌رده‌وام ده‌بێت، هاتووچۆكردن له‌حاڵه‌تی زۆر پێویست به‌پێی سیستەمی رێگه‌پێدانی ئه‌لیكترۆنی ده‌بێت، هه‌روه‌ها هاتوچۆكردن له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق بۆماوه‌ی یه‌ك هه‌فته به‌ته‌واوی راده‌گیرێت.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ جه‌ختیشیكردوه‌ته‌وه، شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كان به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه (تایبه‌ت، بارهه‌ڵگر، كرێ) له‌كاتی هه‌بونی سه‌رنشین له‌گه‌ڵیاندا، پێویسته شۆفێر و سه‌رنشین پابه‌ندبن به‌به‌ستنی ده‌مامك به‌پێچه‌وانه‌وه به‌بڕی ٥٠ هه‌زار دینار بۆ هه‌ر حاڵه‌تێك شۆفێر پێبژاردن ده‌دات.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ بڕیاریشداوه، بۆ هه‌ر گردبونه‌وه‌یه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ی شوێن و باڵه‌خانه‌كانی حكوومی و كه‌رتی تایبه‌ت به‌بێ به‌ستنی ده‌مامك و ڕه‌چاوكردنی مه‌ودای مه‌تر و نیوێك بكرێت، ١٠ هه‌زار دینار هه‌ر كه‌سێك پێبژاردن ده‌دات.