TR KU SO
FB X
Kurdistan

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دوابڕیار دەربارەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان دەردەکات

سارا
Yazar
📅 05 Nisan 2021 18:38

پەیامی کورد        ...    وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دوابڕیار دەربارەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان دەردەکات

ئەمڕۆ هاتووچۆی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و گوتەبێژی هاتووچۆش دەڵێ، لە رۆژانی داهاتوودا وەزارەتی ناوخۆ دوابڕیار لەسەر چارەنووسی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان دەدات.

عەمید ئەسعەد كەریم، ووتەبێژی هاتووچۆی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند: "ئەمڕۆ هاتووچۆی هەرێمی كوردستان لەگەڵ هاتووچۆی پارێزگاكان كۆدەبێتەوە، بۆ ئەوەی بۆچوون و پێشنیازی هاتوچۆی شارەكان لەبارەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان وەربگرێت، چوونكە لە رۆژانی داهاتوودا وەزارەتی ناوخۆ لەگەڵ هاتووچۆی هەرێم بڕیاری كۆتایی لەبارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەوە دەدات".

ووتەبێژی هاتووچۆی هەرێمی كوردستان دەشڵێت: "دوای بڕیاری حكوومەت بۆ سەرژمێریكردنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان، زیاتر لە ١٩ هەزار ئۆتۆمبێل فۆرمیان پڕ كردووەتەوە".

عەمید ئەسعەد هەروەها روونی كردەوە: "وەزارەتی ناوخۆ لە ئایندەیەكی نزیكدا چارەنووسی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان دیاری دەكات، بێگومان هەر بڕیارێك بدرێت، لە بەرژەوەندی هاووڵاتیاندا دەبێت، چوونكە حكوومەت مەبەستیەتی كێشەی ئەو ئۆئۆمبێلانە چارەسەر بكات".

Paylas: