TR KU SO
FB X
Kurdistan

وەزارەتی ناوخۆ ڕاگەیندراوێکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە

سارا
Yazar
📅 20 Temmuz 2020 15:35

پەیامی کورد    ...    وەزارەتی ناوخۆ ڕاگەیندراوێکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە

وەزارەتی ناوخۆ ڕوونکردنەوەیەکی دەربارەی "ڕادەستكردنی دالیا" بە هەواڵگری توركیا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەم هەواڵە "هیچ بنەمایەکی نییە" بەڵکوو هەوڵێکی چەواشەکارانەیە بۆ داپۆشینی ڕاستی بابەتەکە. 

وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، "دەربارەی ئەو تۆمەتانەی کە گوایا کەسێک بە ناوی " دالیا مەحموود موسلیم " لە هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی تورکیا کراوەتەوە، بە پێویستی دەزانین ڕای گشتی ئاگادار بکەینەوە کە ئەم هەواڵە هیچ بنەمایەکی نییە بەڵکو هەوڵێکی چەواشەکارانەیە بۆ داپۆشینی ڕاستی بابەتەکە،. 

ئاماژەی بەوەشکردوە، دالیا مەحموود موسلیم ناسراو بە "ڤیان شەڕڤان" دوای ئەوەی واز لە هێزەکانی یەپەژە دەهێنێت لەگەڵ چەکدارێکی دیکەی خەڵکی بێدلیسی باکووری کوردستان بەناوی سەلام ڕەمەزان موحەمەد ناسراو بە " تۆلهەلدان" کە لە ڕیزەکانی یەپەگەوە بووە، "پەیوەندی خۆشەویستی درووست دەکەن و هەردووکیان بەیەکەوە بڕیاری وازهێنان دەدەن و رادەکەن ".  

وەزارەتی ناوخۆ باسی لەوەشکردوە، "ڕەمەزان لە ڕۆژی ٢٠٢٠ /٧/٩ بە ئارەزوی خۆی دەگەڕێتەوە تورکیا و پاشان دالیا مەحموود ساڵح بۆ پەیوەندیکردن بە سەلام لە ڕۆژی ٢٠٢٠ /٧/١٤ بە قاچاخ دەچێتە تورکیا و دواتر لە شاری مێرسین خۆی ڕادەستی پۆلیسی تورکیا دەکات، بۆیە هەرێمی کوردستان بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی بەم بابەتەوە نییە".  
 
ئەوەشی خستەڕو، "ڕاگەیاندنەکانی پەکەکە و هاوبۆچوونەکانیان لە جیاتی تۆمەت بە خشینەوە، هەقە ئەو پرسیارە لە خۆیان بکەن کە بۆچی خەڵک واز لە ڕیزەکانی ئەوان دەهێنێت و ئامادەن بۆ دەربازبوون لە هەڕەشەکانیان، لە ڕێگەی قاچاخ ژیانی خۆیان بخەنە مەترسییەوە". 

وەزارەتی ناوخۆ دەشڵێت، "دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدا ئامادەیی تەواوی خۆیان بۆ لێکۆڵینەوە دەردەبڕن، هەرێمی کوردستان وەک هەمیشەش بە پەناگەیەکی ئارام دەمێنێتەوە بۆ ئەوانەی رووی تێدەکەن و ئەم هەوڵە چەواشەکارانەیەش، هیچ کاریگەرییەکی نابێت لە سەر هەڵوێستی نەگۆڕی".

دوای ئەوەی رۆژی ١٥ی مانگ لە میدیاكانی توركیا بڵاوكرایەوە كە دالیا مەحموود موسلیم خۆی رادەستی توركیا كردوەتەوە، دوێنێ هەریەك لە مەحموود موحەمەد موسلیم و ساڵح موسلیم ئەو زانیارییانەیان رەتكردەوە و رایانگەیاند، كچەكەیان لە هەرێمی كوردستانەوە رادەستی توركیا كراوەتەوە.

لە روونكردنەوەیەكدا كە مەحموود محەمەد موسلم، سەبارەت بە بڵاوكردنەوەی وێنەی كچەكەی و هەواڵی خۆرادەستكردنی بە میتی توركیا وتی، "کچەکەمان "دالیا مەحمود موسلیم" وەک سەرجەم کچان و کوڕانی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا پێش شەش ساڵ پەیوەندیکردوە بە ( یەکینەکانی پاراستنی ژن YPJ " بەمەبەستی بەرگریکردن لەگەڵ و نیشتمانی لە دژی ڕێکخراوی تیرۆرستی " داعش |"".

باسی لەوەشکردوە، "لەبەر چەند هۆکارێکی تەندروستی پێش (٦) شەش مانگ دەستبەرداری هەڤاڵان و ئەرکەکانی بو بەمەبەستی چارەسەرکردن ڕویکردە هەرێمی باشووری کوردستان، هەردەم لە پەیوەندیدابو لەگەڵ خانەوادەکەی تا ماوەیەکی کەم بەر لە ئێستا پەیوندیکرد بەمەبەستی گەڕانەوەی بۆ ناو خانەوادەکەی لە ڕۆژئاڤا، بەڵام سەرسام بوین بە ڕادەستکردنی بە دەسەڵاتدارانی تورکیا و دەزگای مخابراتی".

Paylas: