وەزیری تەندرووستی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات
پەیامی کورد ... وەزیری تەندرووستی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات
وه‌زیری ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هۆشداری ده‌داته هاووڵاتیان كه وه‌كو پێویست پابه‌ندی رێنماییەكان نابن و، داواش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی پارێزراوبن و دووربن له نه‌خۆشی كۆرۆنا، پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن، چوونكه هێشتا مه‌ترسی ماوه.
د.سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگەیاند : "ئێمه رێنماییمان بۆ هاووڵاتیان ده‌ركردووه، بۆ ئه‌وه‌ی پابه‌ند بن و پارێزراو بن، رێنماییه‌كانیش له به‌رژوه‌ندی ئه‌واندایه، به‌ڵام به‌داخه‌وه هاووڵاتیان پابه‌ندی رێنماییه‌كان نابن و قه‌ڵه‌باڵغی و به‌ریه‌ككه‌وتنیان زۆره، ئه‌مه‌ش دیارده‌یه‌كی خراپە و ته‌ندرووست نییه".
د.سامان به‌رزنجی گوتیشی: "ئه‌ركی هاووڵاتییه له‌به‌رژوه‌ندی خۆی و گشتیش، كه خۆپارێزی بكات و پابه‌ندی رێنماییه‌كان بێت، كه‌م كه‌سیش هه‌یه ماسك به‌كار دێنێت، پێویسته هاووڵاتیانی خۆشمان هاوشێوه‌ی وڵاتانی جیهان خۆیان بپارێزن" .
به‌رزنجی ڕاشیگه‌یاند: "مه‌ترسی نه‌خۆشی كۆرۆنا له هه‌رێمی كورستان به‌رده‌وامه، ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه پێویسته هاووڵاتی خۆیان بپارێزن، چونكه ئه‌گەر پابه‌ندبن ئه‌وكات ده‌توانن به‌رده‌وام بن له‌ژیانی ئاسایی و جارێكی دیكه تووشی ئه‌و رێكارانەی پێشوو نابین.