TR KU SO
FB X
Kurdistan

وەزیری تەندروستی دەستپێكردنی شەپۆلی چوارەمی كۆرۆنای راگەیاند

Navas Jan
Admin
📅 12 Ocak 2022 17:17

پەیامی کورد … وەزیری تەندروستی دەستپێكردنی شەپۆلی چوارەمی كۆرۆنای راگەیاند

سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، سەرەتای شەپۆلی چوارەم بەهێز و خێرا لە بڵاوبونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا و زنجیرەی گۆڕاوی ئۆمیكڕۆن دەستیپێكردووە.

هاوڵاتیانی خۆشەویست ...

سەرەتای شەپۆلی چوارەم بەهێز و خێرا لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا و زنجیرەی گۆڕاوی ئۆمیكڕۆن دەستیپێكردووە.

پێویستە ڕێكارەكانی خۆپارێزی كەسی زیاتر بكرێت، ئاگاداری خۆتان و خانەوادە و منداڵەكانتان بن، گرنگترین رێكار وەرگرتنی ڤاكسینە لەگەڵ دانانی ماسك و دووركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی و دووركەوتنەوە لەشوێنی قەرەباڵغ.

لەكاتی بوونی نیشانەكانی نەخۆشیەكە پێویستە سەردانی سەنتەرەكانی پشكنین و سەنتەرەكانی كۆرۆنا بكەیت.

د. سامان بەرزنجی

وەزیری تەندروستی

 ١٢ كانوونی دووەم ٢٠٢٢

Paylas: