TR KU SO
FB X
Kurdistan

وەزارەتی کارەبا : بە شێوەیەکی گشتی بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان لە زیادبوون دایە

سارا
Yazar
📅 07 Temmuz 2020 21:41

پەیامی کورد     ...    وەزارەتی کارەبا :  بە شێوەیەکی گشتی بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان لە زیادبوون دایە

وەزیری کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێ، بە شێوەیەکی گشتی توانیویانە بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان زیاد بکەن و دانی کارەبا بە هاووڵاتییان لە زیادبووندایە.

ئەندازیار، کەمال محەمەد، لە کورتە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند : "بۆ بەردانی ئاو پێویستیمان بە هەماهەنگی حکوومەتی عێراق و وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوە، بۆ بەردانی ئاویش پلانی خۆیان هەیە، بۆ مانگی ٧ ئێستا لە دووکان ٢٧٥ مەتری چوارچێوە لە چرکەیەکدا بەر دەدرێ، ئەمەش بووەتە هۆکاری زیادبوونی بەرهەمهێنانی کارەبا و گەیشتووەتە ٢٠٠ میگاوات کە پێشتر ١٢٠ بوو و لە دەربەندیخانیش ٧٠ میگاوات بوو بووەتە ٩٠ میگاوات، کەواتە بۆ مانگی ٧ تەنیا ١٠٠ میگاوات زیاد بووە."

-‌ لە سەرەتای کابینەکەوە تا ئیستا توانیوتانە بەرهەمهێنانی کارەبا چەند زیاد بکەن؟

وەزیری کارەبا گوتی: "ئێمە ژمارەیەکی زۆر ڕێککەوتنمان کردووە بۆ زیادبوونی بەرهەمهێنانی کارەبا، تا ئێستا ١٥٠ میگاوات لە وێستگەی خەبات زیاد بووە و پێ دەچێ لە حەفتەی داهاتوودا ١٥٠ مێگاواتی تریش زیاد ببێت، ئەمەش دەچێتە نێو تۆڕی کارەبای گشتی، بەڵام ئێمە ڕێککەوتنی ١٠٠٠ میگاواتیمان کردووە و ماوەکەیشی ٣٠ مانگ بۆ تەواوکردنیەتی، ڕێککەوتنێکی ٣٠٠ میگاواتی کاروئاویمان کردووە بۆ سۆران و زاخۆ و ڕاپەڕین و گەرمیان، بەڵام بەهۆی کۆرۆناوە نەیانتوانیوە دەست بە کارەکانی بکەن. لە گەرمیانیش ڕێککەوتنێکی ١٦٥ میگاواتیمان هەیە لەو غازانەی دەسووتینرێن، هەروها پرۆژەیەکی ٧٥ میگاواتی لە وزەی خۆریشمان هەیە بۆ هەرسێ پارێزگای دهۆک و هەولێر و سلیمانی لە قۆناغی تەندەریدایە."

-‌ پلان و ستراتیژییەتی داهاتووی وەزارەتتان چییە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا و دانی کارەبا بە کەمترین خەرجی؟

ئەو ووتی: "تا ئیستا ١٥٤٠ مێگاواتمان کردووە، هەموویشی بەبێ سووتەمەنی، ئەمەش هەنگاوێکی گرنگی ئەم کابینەیە.''

بۆ دانی کارەبا بە هاووڵاتییان لەم وەرزی گەرمایەدا، وەزیری کارەبا دەڵێت: "ئەگەر بەرواردێک بکەین لە نێوان مانگی ٦ی ساڵی ڕابردوو، مانگی ٦ی ئەمساڵ باشتر بووە، تێکڕای دانی کارەبا لە مانگی ٦ ـدا بۆ تەواوی کوردستان ١٦ کاتژمێر و ٢٨ خولەک بووە و ئێستاش ٤٠٠ هەتا ٥٠٠ مێگاواتی تر زیاد بووە لە مانگی ٦ و خواستی خەڵکیش زیاد بووە، بۆیەش پێ دەچێ دانی کارەبا بە هاوولاتییان لە ١٧ کاتژمیر کەمتر نەبێت."

دەستتان بە هەڵمەتی بڕینی کارەبای زیادەڕۆ و سەرپێچیکاران کردبوو، ئەوە گەیشتە کوێ؟

وەزیری کارەبا دەڵێت: "هەڵمەتەکە بەردەوامە، بەڵام شار لە شار جیاوازە، چوونکە هەندێک شار قەدەغەی هاتوچۆیان هەیە و لە هەندی فەرمانگە پشوویانە، ئەمەش بەپێی خوازیاریمان نییە."

Paylas: