TR KU SO
FB X
Kurdistan

وەزارەتی شەهیدان داواکارییەک ئاراستەی مووچەخۆران دەکات

نەهرۆ
Editor
📅 29 Nisan 2018 13:58

لە ڕاگەیەنراوێكدا وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم، داوا لە كەسوكاری شەهیدان و جینۆسایدكراون و زیندانیانی سیاسی دەكات، کە بەمەبەستی تۆماری بایۆمەتری، لە (٢٩)ی ئەم مانگەوە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكان بكەن.

كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان بڵاویکردووەتەوە، کە ئاگاداری وارسی سەربەرزی شەھیدان و جینۆسایدكراوان و زیندانیانی سیاسی دەكەنەوە ئەوانەی بایومەتریان نەكردووە لە ڕۆژی یەكشەممە (٢٩)ی ئەم مانگەوە تا رۆژی پێنج شەممە (٣)ی ئایار، سەردانی بەرێوەبەرایەتییەكانی (دھۆك و ھەولێر و سلێمانی) و بەرێوەبەرایەتی زیندانیانی سیاسی بكەن.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، سەردانەكە بۆ وەرگرتنی فۆرمی تایبەت بە بایۆمەترییە.
جەختیشیکردووەتەوە، کە ھەركەسێك لەو ماوەیەدا كەدوا وادەیە، بایۆمەتری نەكات ئەوا منحەی (مووچە)ی شەھیدانە و زیندانی سیاسی  دەبڕدرێت.
 

Paylas: