TR KU SO
FB X
Kurdistan

وەزارەتی شارەوانی ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە

سارا
Yazar
📅 23 Nisan 2020 19:15

پەیامی کورد     ...    وەزارەتی شارەوانی ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە 

وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزارى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، لە هەولێر هەڵمەتێکی جیاواز بۆ ڕازاندنەوەی شەقامەکان بەڕێوە چوو.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار ڕاگه‌ێندراوێكى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووه‌: "لە شاری هەولێر هەڵمەتێکی جیاواز بۆ ڕازاندنەوەی شەقامەکان بەڕێوە چوو، بەشێوەیەک کە نەمام و دارەکان لەسەر بنەمای شێوەکاری چاک کران، ئەمەش لەپێناو زیاتر جوانکردنی شارەکەیە لەڕووی ئەندازەی شێوەکاری بۆ پارک و دارەکانی سەر شەقامە سەرەکییەکان، بە جۆرێک دارەکان وێنای ئاژەڵ و کەلوپەل بنوێنن، بۆ سەرنجڕاکێشانی گەشتیاران و هاووڵاتییان".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، هەڵمەتەکە لەلایەن تیمی شێوەکاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پارکەکانی سەر بە سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر لە چەند شەقامێکی سەرەکیی شوێنە جیاوازەکانی شاری هەولێر بەڕێوە چوو، کە تێیدا دارەکان بەشێوەی ئاژەڵ و کەلوپەل و چەندان جۆری دیکە ڕێکخستنیان بۆ کرا، ئەو هەڵمەتەش بەردەوامی دەبێت لەو شوێنانەی پێویستیان بەو جۆرە شێوەکارییەی دارەکان هەیە.

وه‌زاره‌تى شاره‌وانى باسى له‌وه‌ش كردووه‌، بەشی شێوەکاری لە بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر کار لەسەر دروستکردن و سەرپەرشتیکردن و خزمەتکردنی سەرجەم شێوەکانی لە نەمام دروستکراو دەکەن، بۆ ئەوەی سیمای شار بەشێوەیەکی شێوەکاری بڕازێننەوە.

Paylas: