وەزارەتی پێشمه‌رگه روونکردنەوە دەدات
سەبارەت بەو داوایه‌كی عیراق بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌ك و پێداویستییه سه‌ربازیانه‌ی كه‌دوای ئازادكردنی موسڵ و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كه‌وتۆته ده‌ست هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، ئه‌مینداری گشتی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش دەڵێت، "هیچ نوسراوێكی فه‌رمی به‌ده‌ست ئێمه نه‌گه‌یشتووه".
فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، کە "ئه‌و نوسراوه‌ی حكومه‌تی عێراق كه له‌به‌شێك له‌ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و گوایه بەغدا داوای چه‌كه‌كانی ده‌كاته‌وه، هیچ نوسراوێكی فه‌رمی به‌ده‌ست وەزارەتەکەمان نه‌گه‌یشتووه".
جه‌بار یاوه‌ر راشیگەیاند، کە له‌راگه‌یاندنه‌كان نوسراوه‌كه‌یان بینیوه، به‌ڵام به‌فه‌رمی بۆ وه‌زاره‌تی پێشمەرگە نه‌نێردراوه، هه‌ركات بۆیان هات ئه‌وكات به‌ڕه‌سمی هه‌ڵوێستی خۆیان ده‌بێت".
له‌چەندین ماڵپەڕو میدیا، نوسراوێكی دادگای سه‌ربازی حكومه‌تی عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه و له‌به‌شێكی نوسراوه‌كه‌دا دادگای سه‌ربازی عیراق مافی به‌وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراقداوه كه‌داوای یاسایی له‌دژی پێشمه‌رگه تۆمار بكات بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌ك و پێداویستییه سه‌ربازیانه‌ی كه موڵكی فه‌رمانده سه‌ربازیه‌كانی نهینهواوبوهو دوای كه‌وتنی موسڵ كه‌تۆته ده‌ست ئەو هێزە.