TR KU SO
FB X
Kurdistan

وەزارەتی کشتوکاڵ هێلکەو مریشک هەناردە دەکات

Navas Jan
Admin
📅 08 Ocak 2024 15:00

پەیامی کورد... وەزارەتی کشتوکاڵ هێلکەو مریشک هەناردە دەکات


وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌ڵێت، ئامادەکاریی بۆ ھەناردەکردنی ھێلکەو مریشکی کوردستان بۆ بازاڕەکانی جیھان دەکەین.

ھیوا عەلی، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ ڕایگەیاند، لەبەرھەمھێنانی ھێلکەو گۆشتی سپی گەیشتوینەتە ئاستی خۆبژێوی و زیاتریش، چونکە بازاڕی ھەرێمی کوردستان ڕۆژانە پێویستی بەحەوت ھەزار کارتۆن ھێلکەیە، بەڵام بەرھەمی رۆژانەی کێگلەکان ڕۆژانە چواردە ھەزار کارتۆنەو حەوت ھەزار کارتۆن زیادە لەبازاڕو پێویستی بەھەناردەکردنە.

وتیشی‌، ساڵانە ھەرێمی کوردستان پێویستی بە 147 ھەزار تۆن گوشتی سپی ھەیە، ئەمە لەکاتێکدایە بەرھەمی ساڵانەی گوشتی سپی دەگاتە 285ھەزار تۆن، واتە ساڵانە 135 ھەزار تۆن گوشتی سپی زیادە لە بازاڕی ناوخۆیيز

وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ ده‌ڵێت، لەکاتێکدا لەهەرێمی کوردستان یەک ھەزارو 535 پڕۆژەی بەرھەمھێنانی مریشکی گوشت ھەیە، بەشێکی بەرھەمی ھێلکە و مریشکی کوردستان دەچێتە ناوەڕاست و باشووری عێراق، پلانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش ئەوەیە بازاڕ بۆ بەرھەمی ناوخۆ پەیدا بکەین، ئێستا ئامادەکاری دەکرێت بۆ ھەناردەکردنی ھێلکە و مریشکی کوردستان بۆ بازاڕەکانی جیھان، بەتایبەتی بۆ وڵاتانی کەنداو، ھەروەھا ھەناردەکردنی بەرھەمی ناوخۆ لە ھێلکە و مریشک زیاد بکرێت بۆ بازاڕەکانی دیکەی عێراق.

Paylas: