TR KU SO
FB X
Kurdistan

وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە سەبارەت بە تووشبووی نوێی کۆرۆنا لە هەولێر

سارا
Yazar
📅 20 Mayıs 2020 17:00

پەیامی کورد    ...    وەزارەتی تەندرووستی بڵاویکردەوە، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، ٧ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تووشبووەکان ئافرەتێکی تەمەن ٣٥ ساڵ و دوو کچی تەمەن (١٥) و (٩) ساڵانن کە ھەرسێکیان خانەوادەی تووشبووەکەی دوێنێن و دانیشتووی گەرەکی قەتەوی شاری ھەولێرن.

لە ڕاگەێندراوەکە هاتووە، چوار پیاوی دیکە تەمەنیان (٥٣) و (٤٣) و (٤٢) و (٢٩) ساڵن، ھاوپیشە و بەرکەوتەی تووشبووەکەی دوێنێی شاری ھەولێرن، دانیشتووی گەڕەکی سەیداوە، کۆمەڵگای شاوێس و بنەسڵاوە و دەڤەری گەرمیانن.

Paylas: