وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە سەبارەت بە تووشبووی نوێی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان
پەیامی کورد ... وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە سەبارەت بە تووشبووی نوێی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان .
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی هه‌رێم تووشبوونی سێ كه‌سی دیكه‌ی به ڤیرووسی كۆرۆنا له هه‌ولێر راگه‌یاند، كه هه‌رسێكیان گه‌نجن و له ووڵاتی هه‌نگاریا گه‌ڕاونه‌ته‌وه و كه‌ره‌نتین كرابوون.
له ڕاگهێنددراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ئاشكرایكردووه، له به‌رده‌وامی پشكنینه‌كان و گه‌ڕان به‌دوای گومانلێكراوان و تووشبوان، سێ تووشبووی دیكه‌ی ڤیرووسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 له پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستنیشانكران، هه‌رسێكیان له ڕه‌گه‌زی نێرن و ته‌مه‌ن ٢٣ و ٢٢ و ٢١ ساڵانن، پێشینه‌ی گه‌شتیان هه‌بووه و له ووڵاتی هه‌نگاریا گه‌ڕاونه‌ته‌وه و له كه‌ره‌نتین بوون.
به تۆماركردنی ئه‌و سێ تووشبوه نوییه، تاوه‌كوو ئێستا ٥٧٨ تووشبووی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان تۆماركراون، ٤٠٩ كه‌سیان چاكبوونه‌ته‌وه و ٥ كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه، له ئێستاشدا ١٦٤ كه‌س له‌ژێر چاودێری ته‌ندرووستیدان.