TR KU SO
FB X
Kurdistan

وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان ڕاگەیندراوێکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە

سارا
Yazar
📅 06 Ağustos 2020 00:31

پەیامی کورد     ...    وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان ڕاگەیندراوێکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە

وەزارەتی تەندرووستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیندراوێکی گرینگ دا ئامارێکی نوێی تووشبوون و مردن بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٤٠٤ کەسی دیکە لەسەرجەم شارەکانی هەرێم تووشی کۆرۆنا بوون و ١١ کەسیش بەهۆی پەتاکەوە گیان یان لەدەستداوە.

لە ڕاگەێندراوی ژمارە ٢٤-ی وەزارەتی تەندرووستیدا هاتووە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٤٠٤ کەسی دیکە لەسەرجەم شارەکانی هەرێم تووشی کۆرۆنا بون و بەوەش کۆی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان بۆ ١٥ هەزار و ٥٧٧ حاڵەت بەرزبوەوە.

لە ڕاگەێندراوەکەی وەزارەتی تەندرووستی هەرێم دا هاتووە، لەو ماوەیەدا ١١ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە بەجۆرێک لەهەولێر ٦ حاڵەت، لەسلێمانی ٢ حاڵەت و لەگەرمیانیش ٣ حاڵەت بوە، بەوەش کۆی ژمارەی مردووان لەهەرێم گەیشتە ٥٩٧ حاڵەت.

ئەوەش ئاشکراکراوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٢٤ کەسی دیکە کەرەنتینەکراون و بەوەش کۆی ژمارەی کەرەنتینەکراوان ٨٠٤ حاڵەتە لە ١٥ شوێنی جیاواز.

وردەکاری زیاتر لەم نوسراوەدایە:

Paylas: