وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە سەر ئاگرکەوتنەوەی نەخۆشخانەیەکی سلێمانی ڕوونکردنەوە دەدات
پەیامی کورد ... وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە سەر ئاگرکەوتنەوەی نەخۆشخانەیەکی سلێمانی ڕوونکردنەوە دەدات
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، به‌هۆی ئاگر کەوتنەوە له نه‌خۆشخانه‌ی رۆیالی شاری سلێمانی و به‌مه‌به‌ستی سه‌لامه‌تی نه‌خۆشخانه‌كان، ١٦ نه‌خۆش بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی دیكه گواستراونه‌ته‌وه.
بە پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی کوردستان، سه‌باره‌ت به‌و ئاگره‌ی له نه‌خۆشخانه‌ی رۆیالی تایبه‌ت له‌شاری سلێمانی كه‌وته‌وه، نه‌خۆشخانه‌كه به قه‌باره‌ی ٢٥ قه‌ره‌وێله‌ییه، ١٦ نه‌خۆش له نه‌خۆشخانه‌كه بون له‌و كاته، بۆ سه‌لامه‌تی نه‌خۆشه‌كان، هه‌مویان گواسترانه‌وه نه‌خۆشخانه‌كانی دیكه.
هیچ نه‌خۆشێك له‌كاتی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌دا له هۆڵی نه‌شته‌رگه‌ری نه‌بوه، زیانی گیانیش نه‌بوه
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی راشیگاندوه، بە خۆشییەوە هیچ نه‌خۆشێك له‌كاتی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌دا له هۆڵی نه‌شته‌رگه‌ری نه‌بوه، زیانی گیانیش نه‌بوه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئاگر له‌نهۆمی سه‌ره‌وه‌ی بینای نه‌خۆشخانه‌ی رۆیاڵ له‌گه‌ڕه‌كی توی مه‌لیكی شاری سلێمانی كه‌وته‌وه.