TR KU SO
FB X
Kurdistan

کودەتا نوێیەکەی هێرۆ ئیبراهیم کۆبوونەوەی بەپەلەی لە ماڵی کۆسرەت ڕەسول لێکەوتەوە

سارا
Yazar
📅 24 Nisan 2018 03:58

لە ماڵی کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، گفتوگۆ سەبارەت بە هەوڵەکانی باڵی دەستڕۆیشتووی یەکێتی کراوە کە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد سەرۆکایەتی دەکات، لەسەر دژایەتیکردنی شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانە لە سەرچاوەیەکی تایبەتەوە ، ئەمڕۆ دووشەممە 23/4/2018 لە ماڵی کۆسرەت ڕەسوڵ لە شاری هەولێر، گفتوگۆ سەبارەت بە دڕاندنی پۆستەرەکانی کاندیدەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کراوە.

هەمان سەرچاوە ئاشکرای کرد کە کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی و سەرکردەکانی یەکێتی لە هەولێر زانیاریی تەواویان لەسەر ئەوە هەیە کە کەسانی سەر بە باڵی دەستڕۆیشتووی یەکێتی، بە مەبەستی ئیحراجکردنی شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ و خزاندنی بۆ ململانێیەکی نائاسایی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەم کارەیان کردووە و ”هەموو هەوڵێکیش بۆ ئەم مەبەستە دەدەن“.

سەرچاوەکە گوتیشی کە بەڵگە لەبەردەستی کۆسرەت ڕەسوڵ و سەرکردەکانی هەولێری یەکێتی هەیە، کەسانی سەر بە باڵی دەستڕۆیشتووی یەکێتی لە هەولێر پۆستەری کاندیدانی حزبەکەیان دەدڕێنن.

Paylas: