TR KU SO
FB X
Kurdistan

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف داوای شوێنی نیشته‌جێبوون بۆ مامۆستایانی ئایینی ده‌كات

📅 16 Eylül 2019 19:28

پەیامی کورد    ...   بەنوسراوێكی فەرمی داوا لە دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێم ده‌كات، رەزامەندی له‌سه‌ر دابینکردنی پرۆژەی نیشتەجێ بوونی تایبەت بەمامۆستایانی ئایینی بده‌ن.

له‌ نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تدا كه‌ واژۆی وه‌زیری ئه‌وقافی له‌سه‌ره‌، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، مامۆستایانی ئایینی له‌ كۆن و ئێستادا رۆڵی گه‌وره‌یان هه‌بووه‌ له‌ خزمه‌تكردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و شۆڕشه‌كانی كوردستان و بڵاوكردنه‌وه‌ی هزری میانڕه‌وی و پێكه‌وه‌ ژیانی ئایینی، بۆیه‌ به‌ ئه‌ركی خۆمانی ده‌زانین خزمه‌تیان بكه‌ین و شایسته‌ی ژیانێكی شایسته‌ن.

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف داوا له‌ ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ده‌كات "شوێنی نیشته‌جێبوون بۆ مامۆستایانی ئایینی به‌ نرخێكی گونجاو دابین بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن سوودی لێوه‌رگرن، چونكه‌ مامۆستایانی ئایینی باری داراییان خراپه‌ و شوێنی تایبه‌ت به‌ خانه‌واده‌كانیان نییه‌".

Paylas: