TR KU SO
FB X
Kurdistan

وه‌زاره‌تی رۆشنبیری بڵاوكردنه‌وه‌ی ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی قه‌ده‌غه‌ كرد، كه‌ داعش به‌رهه‌میان ده‌هێنێ

Navas Jan
Admin
📅 06 Aralık 2021 16:04

پەیامی کورد … وه‌زاره‌تی رۆشنبیری بڵاوكردنه‌وه‌ی ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی قه‌ده‌غه‌ كرد، كه‌ داعش به‌رهه‌میان ده‌هێنێ

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی  وەزارەتی ڕۆشنبیری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی قه‌ده‌غه‌ كرد، كه‌ داعش به‌رهه‌میان ده‌هێنێ.

بەپێی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی  وەزارەتی ڕۆشنبیری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کە ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 6/12/2021 دەرچووە و بۆ  میدیاکان نێردراوە ، ئاماژە به‌وه‌ كراوه‌، نابێت بەهیچ جۆرێک میدیاکان ئەو وێنە و ڤیدیۆیانە بڵاوبکەنەوە کە داعش بەرهەمی هێناون، کە تیایدا هێرشەکانیان بۆ سەر پێشمەرگە و خەڵکی سڤیل پیشان دەدن و ترس  تۆقاندن لە نێو هاوڵاتییان بڵاو دەبێتەوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، بەپێی ڕێنوێنیی ژمارە یەکی ساڵی 2014ی وەزارەتەکە، هەرکەناڵێک پێچەوانەی ئەوە کار بکات و وێنە و ڤیدیۆکانی داعش بڵاوبکاتەوە لێپرسینەوەی یاسایی دژی دەگیرێتەبەر.

وەزارەتی ڕۆشنبیری دووپاتی کردووەتەوە پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی و کۆمەڵایەتی ئەرکی سەرشانی هەموو لایەکە.

Paylas: