وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ئاماری هه‌ڵكشانی مردن و تووشبوون به كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه
پەیامی کورد ... وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ئاماری هه‌ڵكشانی مردن و تووشبوون به كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له خشته‌یه‌كدا هه‌ڵكشانی ئاماری مردن و تووشبوون به كۆرۆنای له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا و له ٧ی ئاب تا ١٤ی ئابی بڵاوكرده‌وه.
به گوێره‌ی خشتهكه، له هه‌ولێر ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی مردن و تووشبوون به كۆرۆنا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌ڵكشاوه و له‌و حه‌وت رۆژه‌دا ١٠ هه‌زار و ٦٦ پشكنین ئه‌نجامدراوون و له‌و ژماره‌یه ٢٣٤٣ كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و ٦٥ كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها هاتووه له سلێمانی ٥٤٢٤ پشكنین ئه‌نجامدراوون و له‌و ژماره‌یه ٨٣٧ كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و ٢٩ كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له باره‌ی دهۆكیشه‌وه هاتووه: ٧هه‌زار و ١٥ پشكنین كراوون و ٦٢٥ كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و ٣ كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له هه‌ڵه‌بجه‌ش ٢٣٣ پشكنین كراوه و ١١٣ كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و ٤ كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.