TR KU SO
FB X
Kurdistan

کوللە هێرشی کردۆتە سەر ١٥٠٠ هێکتار لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی مەریوان

Navas Jan
Admin
📅 30 Nisan 2021 18:20

پەیامی کورد … کوللە هێرشی کردۆتە سەر ١٥٠٠ هێکتار لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی مەریوان

 

لە ڕۆژە یەکەمەکانی نەورۆزی ئەمساڵەوە ، هێرشی کوللەکان بۆ زەوییە کشتوکاڵییەکانی مەریوان دەستی پێ کرد و هەتا ئێستا بەردەوامە، لەو ١٥٠٠ هێکتارە کە کەوتۆتە بەر هێرشی کوللەکان، تەنیا ٥٠٠ هێکتار، دەرمانیان لێ وەشاندووە. 

 

ئەو گوندانە کە کەوتوونەتە بەر هێرشی کوللە بریتین لە:  لیو، مەرانه، ئاسناوا، سەردۆش، پیران،  پیرانی کۆن، ئسکۆڵ، وەیسه،  هەنجیران، دەرەوەران، چۆڕ و نەنه،  دەری، نشکاش، شێخه کوێره، کەڵه یۆنجه و ژمارەیەک لە گوندەکانی ناوچەی سەرشێو و کۆماسی.

Paylas: