TR KU SO
FB X
Kurdistan

ووڵامێک لە کوڕی قازییەوە بۆ ڕادەستکردنەوە و شەهید کردنی " مۆستەفا سەلیمی "

سارا
Yazar
📅 16 Nisan 2020 20:19

پەیامی کورد     ...    ووڵامێک لە کوڕی قازییەوە بۆ ڕادەستکردنەوە و شەهید کردنی " مۆستەفا سەلیمی "

خەڵکی بە شەڕەفی کوردستان 

بە هەواڵی دڵتەزێنی لە سێدارەدان و شەهید بوونی هاووڵاتیمان کاک " مۆستەفا سەلیمی " زۆر دڵگران و خەمبار بووم ، زۆر بە داخەوە ئازاری دڵی ئێمەی کورد هەتاکوو خائینان تێدا دەستیان بە خوێنی ڕۆڵەکانیان سوور ببێت ئارام ناگرێت ، ڕووی دەمی ئێمە وای لێهات چیتر ڕەخنەکانمان بەرەو ئێران و تورکیا و عێراق و سووریا و بە گشتی دوژمنان نەکەینەوە ، ئەوەی دوژمنی سەرەکی و ڕاستەقینەی ئەم گەلە بەش خوراو و داماوەیە ڤیرووسێکی چەندین ساڵەیە ، بە داخەوە وەکوو داری ڕیشەدار جارێکی دیکە سەری خۆی هەڵدەداتەوە ، لێرەدا تەنیا بەڵکوو بە بن بڕ کردن و سووتاندنی ئەم ڕێشەیە لە بناغەدا بتوانێ ئەم خیانەتانە لە ناو ببات ، بە داخەوە هەندێک لایەن دەیانهەوێ جاریکی دیکە شەڕی ناوخۆیی و براکوژی ساز بکەنەوە و دووبەرەکی بخەنە ناو ماڵی کوردییەوە ، بابەتی ئێمە و مەسەلەی ئێمە نیشتمانە و بە بەکارهێنانی ووشەگەلێک وەکوو ، ڕۆژهەڵاتی ، ڕۆژئاوایی باشووری و باکووری و کرمانج و سۆران و کوردی تورکیا و کوردی ئێران و عێراق نەک پێشکەوتنێک نایەتە ئاراوە بەڵکوو دەکرێ بگوترێ کە پاشکەوتوویی هەندێک کەس دەگەێنێت کا تاکوو ئێستا نەتەوایەتی و کوردایەتی فێر نەبوونە و بەم دەستەواژانە زیاتر خۆیان لە بەرچاوی کەسانی زانا و ووڵات پارێز سووک دەکەن و دوور دەخەنەوە .ئێمە وەکوو نەتەوە و گەلی کورد دەبێ لەم بابەتە تێ بگەین کە کێشەی هەر تاکێکی کورد کێشە هەموو نەتەوەی کوردە دوور لە هەموو حزبایەتی و لایەنگرییەکی تاکلایەنە بابەتی نەتەوەیی و قەومی جیاوازە و دەبێ ئێمە هەموومان خۆمان بە خاوەنی بزانین نە وەک هیچ کە خۆمان بە خاوەنی نەزانین بەڵکوو ببینە هۆکاری زیاتر پەرەسەندی کێشە و ئاڵۆزییەکان ، کێشە ناوخۆییەکان زۆر گەورەترە لە کێشەکانمان لەگەڵ دوژمنەکانمان ، ئەگەر ئێمە لە یەک تێگەیشتنمان نەبێت ئەی چۆن دەتوانین چاوەڕوانی تێگەیشتنی جیهان و گشتگیر بین بۆ سەرکەوتن و ڕزگاریمان لە بن دەستی .

باوکی ڕەحمەتیم ئەو کاتەی کە لە مەحکەمەی دوژمنان حۆکم دەدرا ، نەوەک تەنیا بەرگری لە بەڕێز مەلا مۆستەفا بارزانی وەکوو کوردێکی باشووری کرد ، بەڵکوو فەرمووی کە بارزانی لە ماڵی خۆیەتی و ئەمە تەنیا لەم دیوەخانە چووتە دیوەخانەکی دیکە و کوردستان خاکی هەموو گەلی کوردە ، منیش وەک هەر تاکێکی کوردی بەشەرەف بە لە سێدارەدان و شەهید کردنی " مۆستەفا سەلیمی " زۆر ناراحەت و دڵگران بووم ، وەک شەهید بوونی هەر سەربەرزێکی دیکەی ئەم نیشتمانە کە گیانی خۆیان دەکەنە بەخت بۆ ڕێگای ڕزگاری و سەربەرزی نەتەوەیەک ، خودا ڕۆحی شاد بکات و جێگای بەهەشت بێت و خودا سەبووری بدا بە بنەماڵەکەی .

بژی کورد ، بژی کوردستانی سەربەخۆ و ئازاد لە ژێر چەپۆکی دۆژمنانی ناوخۆ و دەرەوە 

عەلی پێشەوا قازی موحەمەد " کۆڕی ڕەش "

Paylas: