ووڵاتانی سەعوودیە ، ئیمارات ، میسڕ، بەحرەین و کووەیت ئۆپراسیۆنەکانی تورکیا لە کوردستان ئیدانە دەکەن
پەیامی کورد ... ووڵاتانی سەعوودیە ، ئیمارات ، میسڕ، بەحرەین و کووەیت ئۆپراسیۆنەکانی تورکیا لە کوردستان ئیدانە دەکەن
وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات لە ڕاگەێندراوێکدا ئۆپراسیۆنەکانی تورکیا بە پێشێلکاری ناودەبات و باسی لە پاراستنی خاکی عێراق کردووە و جەختی کردووەتەوە کە عێراقیش ووڵاتێکی عەرەبییە. سەعوودیە بۆردومانەکانی ئێران و تورکیای بە هێرشی دوژمندارانە بۆ سەر خاکی عێراق وەسفکردووە. هەروەها لە ڕاگەێندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی میسڕدا هاتووە، "دژی هەموو دەستوەردانێکین کە پشێووی لە ناوچەکەدا گەورەتر دەکات. ئۆپراسیۆنەکەی تورکیا دەستوەردانە و پێشێلکاریی بەڵێننامەی دراوسێیەتییە". بەحرەینیش یەکێکە لەو ووڵاتانەی ناڕەزایی بەرامبەر ئۆپراسیۆنەکەی تورکیا دەربڕی. وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین رایگەیاند، "هێرشە سەربازییەکانی ئێران و تورکیا بۆ سەر عێراق ئیدانە دەکەین. بانگەواز لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین کۆببێتەوە و پشتگیری عێراق بکات".
کووەیت یش هێرشی سەربازی تورکیا بۆ سەر عێراق و سووریا ئیدانە دەکات وەزارەتی دەرەوەی ئەو ووڵاتە ڕایگەیاند، "ئۆپراسیۆنەکانی تورکیا بۆ سەر عێراق و سووریا دەبنە هۆی درووستکردنی نائارامی و ناسەقامگیری ناوچەکە