TR KU SO
FB X
Kurdistan

ڕوونکردنەوەیەک لە مەتین بارزانی ییەوە بۆ ڕای گشتی

سارا
Yazar
📅 18 Temmuz 2019 13:31

پەیامی کورد     ...     مەتین بارزانی، برازای نێچیرڤان بارزانی ڕوونکردنەەوەیەک سەبارەت بە ڕووداوی تەقەکردنەکەی هەولێر ڕایگەیاندووە  : "هه‌ندێک كه‌ناڵى نابه‌رپرسى ڕاگه‌ياندن، هه‌بوونى منيان له‌وێ قۆستوەته‌وه‌ و بۆ مه‌رامى دیکە هه‌واڵى بێبنه‌مايان له‌سه‌ر نوسيوه‌".

مەتین بارزانی دەڵێت "ئه‌مڕۆ له‌ كاتى ڕووداوى ته‌قه‌كردن له‌ ڕێستوڕانتێكى هه‌ولێر، من و چه‌ند هاوڕێيه‌كيش وه‌ك ده‌يان هاووڵاتي تر بۆ خواردنى نيوه‌ڕۆ له‌وێ بوين".

"سوپاس بۆ خوا كه‌ هه‌مومان سه‌لامه‌ت بوين و به‌رنه‌كه‌وتين، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێک كه‌سى تر به‌ركه‌وتن و بوونه‌ قوربانى" مەیتن بارزانی وا دەلێت.

 بە ووتەی ئەو هه‌ندێك كه‌ناڵى "نابه‌رپرس"ى ڕاگه‌ياندن، هه‌بوونى ئەویان  له‌وێ قۆستوەته‌وه‌ و بۆ مه‌رامى دیکە هه‌واڵى بێبنه‌مايان له‌سه‌ر نووسيوه‌.

 ئاماژە بەوەش دەکات، له‌سه‌ر ئه‌م كه‌يسه‌ په‌نا بۆ ياسا ده‌بات  و داواى ياسايى له‌سه‌ر ئه‌و كه‌ناڵانه‌ تۆمار ده‌كات، لە کۆتایشدا دەڵێت"خوا كوردستان بپارێزێت".

Paylas: