ڕوونکردنەوەی پەرلەمانتارێک سەبارەت بە مووچە
پەیامی کورد ... هێڤیدار ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری له په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر دابه‌شكردنی مووچه روونكردنه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێت "ده‌ستكاری ناكرێت".
هێڤیدار ئه‌حمه‌د له په‌یجی خۆی له فه‌یسبووك روونكردنه‌وه‌كه‌ی بڵاوكردۆته‌وه و نووسیویه‌تی "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به پێدانه‌وه‌ی مووچه ده‌كات و له وه‌زاره‌تی " ناوخۆ، ته‌ندرووستی، پێشمه‌رگه و ئاسایش و ..... " ده‌ستپێده‌كات".
ده‌شڵێت "سیستەمی مووچه وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌یه دابه‌شده‌كرێت و هه‌ندێك فه‌رمانبه‌ر په‌یوه‌ندیان پێوه‌كردووم، كه گوایه حكومه‌ت بۆ هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك ٢٠٠ یان ٢٥٠ هه‌زار دینار خه‌رج ده‌كات؟ به‌ڵام وه‌ك جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی به‌دواداچوونم له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كرد و له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وت ئه‌سڵ و ئه‌ساسی نییه و مووچه وه‌ك خۆی دابه‌ش ده‌كرێت".
ئه‌مڕۆ ٣-٥-٢٠٢٠ هو تائێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌یتوانیوه هیچ مووچه‌یه‌كی ئه‌مساڵ دابه‌ش بكات، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی و ناڕه‌زایی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی لێكه‌وتوه‌ته‌وه.