ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەولێر دەنگۆیەک ڕەت دەکاتەوە
پەیامی کورد ... ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەولێر دەنگۆیەک ڕەت دەکاتەوە .
پەیجی پارێزگای هەولێر لە رونكردنەوەیەكدا دەنگۆی راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی رەتدەكاتەوەو رایگەیاندووە ، هەوڵی چەند كەسێكە بۆ گرانكردنی خۆراك و كەلوپەلەكانیان.
ژووری ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای هەولێر لە ڕوونكردنەوەیەكدا دەڵێت: "هەندێك كەس و لایەن ئەو بارودۆخە نەخوازراوەی بەهۆی ڤیرووسی كۆرۆنا دوچاری هاتووین قۆستۆتەوەو دەیانەوێت لە رێگەی بڵاوكردنەوەی پڕوپاگەندەی بێ بنەما سەبارەت بە قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی لەسنووری پارێزگای هەولێر، نرخی كەل و پەل و خۆراك و كاڵاكان لەسەر هاووڵاتییان زیادبكەن، دڵنیاتان دەكەینەوە هیچ بڕیارێك لەبارەی قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی لەسنووری پارێزگای هەولێر لە ئارادانییە.
باس لەوەشكراوە، هەموو ئەو دەنگ و قسەو باسانەشی كە هەیە پڕوپاگەندەی خەڵكانێكە دەیانەوێت بەو هۆییەوە نرخی كەل و پەل و خۆراك و كاڵاكان لەماركێت و بازاڕەكان لەسەر هاووڵاتییان گران بكەن، وەكوو پارێزگای هەولێر لە رێگەی تیمەكانی چاوێری بازاڕ زۆر بە ووردی چاودێری و كۆنتڕۆڵی نرخی كەل و پەل و پێداویستی و خۆراكمان كردووەو هەركەس و لایەنێك لە سنووری پارێزگای هەولێر نرخ لەسەر هاووڵاتییان زیاد بكات ڕووبەڕووی رێكاری تووندی یاسایی دەكەینەوە.