TR KU SO
FB X
Kurdistan

ووتەبێژی فەرمی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی سلێمانی_ هەڵەبجەی پارتی کۆچی دوایی کرد

سارا
Yazar
📅 06 Şubat 2020 15:13

پەیامی کورد    ...  ئەندامێکی نووسینگەی به‌رپرسی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی سلێمانی_ هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان، کۆچیی دوایی گوتەبێژی فەرمیی ئەنجوومەنەکە رادەگەیەنێت.

سەرهەد شێخ جەواد لە لێدوانێکیدا، رایگەیاند، کە عەتا شێخ حەسەن گوتەبێژی فەرمی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی سلێمانی_ هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرپرسی بەشی رۆشنبیری و راگەیاندنی ئەنجوومەنەکە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە هۆی نەخۆشی دڵەوە کۆچی دوایی کردووە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا، کە دوێنێ شەو لەگەڵ عەتا شێخ حەسەن پێکەوە بوون و باری تەندرووستی زۆر باش بووە و هیچ نەخۆشییەکی نەبووە، بەڵام دوای ئەوەی گەڕاوەتەوە ماڵەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەستی بە ئازاری سینگی کردووە،  ئیدی لەگەڵ هاوسەریدا بەرەو نەخۆشخانەی شاری سلێمانی رۆیشتوون، دوای گەیشتنیان بە نەخۆشخانەکە سەعات ٦:٤٥  بە هۆی جەڵدەی دڵەوە گیانی سپاردووە.

Paylas: