TR KU SO
FB X
Kurdistan

ووتاری هەینی ئەم هەفتەیە دوا ناخرێت و پێشکەش دەکرێت

سارا
Yazar
📅 26 Şubat 2020 21:54

پەیامی کورد    ...    ووتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند : لەگەڵ وەزارەتی تەندرووستی كۆبووینەوە و رێككەوتووین كە وتاری هەینی بەردەوام دەبێت و هەروەها وتاری ئەم هەفتەیەش تایبەت دەبێت بە رێنمایی و چۆنیەتیی خۆپاراستنی هاووڵاتیان لە ڤیرووسی كرۆنا.

نەبەز ئیسماعیل،  ووتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند : "ووتاری هەینی، ئەم هەفتەیە لە 3هەزار و174 مزگەوت پێشكەش دەكرێت و هەماهەنگیمان لەگەڵ وەزارەتی تەندرووستی كردووە و لەگەڵیان كۆبووینەوە، بڕیاریش درا كە ووتاری هەینی بە هیچ شێوەیەك راناگیرێت".

ناوبراو گوتیشی، وتاری ئەم هەفتەیە تایبەت دەبێت بە هۆشیاری تەندرووستی و رێنمایی و چۆنیەتی خۆپاراستنی هاووڵاتیان لە ڤیرووسی كۆرۆنا و ڕەواندنەوەی ترس و دڵەڕاوكێ لەو پەت

Paylas: