Kurdistan
کچە کوردێک بوو بە ئەندامی ئەنجومەنی شاری ئۆکسفۆردی بریتانیا
پەیامی کورد … کچە کوردێک بوو بە ئەندامی ئەنجومەنی شاری ئۆکسفۆردی بریتانیا
کچە کوردێکی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ یەکمجار وەکوو کەسایەتییەکی خەڵکی ئەو پارچەیەی نیشتمان وەکوو ئەندامی ئەنجومەننی یەکێک لە شارەکانی بریتانیا هەڵبژێردرا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە پەیامی کورد، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، خاتوو ئەڤین ئەبریشەمی، خەڵکی شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی شاری ئۆکسفۆردی بریتانیا سەرکەوتنی بە دەست هێناوە و وەکوو یەکێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی ئەو شارە هەڵبژێردراوە.
جێگای ئاماژەیە کە ئەڤین ئەبریشەمی کچەزای پێشەوا قازی محەمەد، یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستانە کە دوای ئەوەی کۆماری کوردستان لەلایەن ڕێژیمی پاشایەتی ئێرانەوە ڕووخا، لە چوارچرای مەهاباد لەسێداره درا.