Kurdistan
وته‌بێژی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران له باره‌ی وه‌زیرێكی پێشووه‌وه روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه
وته‌بێژی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، ده‌نگۆی دانانی یوسف گۆران، وه‌زیری پێشووی خوێندنی باڵا به سه‌رپه‌رشتیاری تیمی یه‌كێتی له حكوومه‌ت دووره له راستییه‌وه.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه:
روونکردنەوەیەک بۆ رای گشتی
پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵێک لە کەناڵەکانی راگەیاندن، گوایە بەڕێز دکتۆر یوسف گۆران وەزیری پێشووی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم کراوە بە سەرپەرشتیاری تیمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەم حکومەتە، لێرەوە بۆ هەموو لایەکی رووندەکەینەوە کە ئەم هەواڵە دوورە لە راستیەوە.