ڕێکەوتنی گرینگی نێوان تەڤدەم و ئەنەکەسە لەم کاتە دا دەخرێتە واری جێبەجێ کردنەوە
پەیامی کورد ... ڕێکەوتنی گرینگی نێوان تەڤدەم و ئەنەکەسە لەم کاتە دا دەخرێتە واری جێبەجێ کردنەوە
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی كورد له سووریا دەڵێ، گفتوگۆی نێوان ئه‌نه‌كه‌سه و ته‌ڤده‌م به‌رده‌وامە و، بڕیاره دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زان رێككه‌وتنی ئیداری و سه‌ربازیش ئه‌نجام بدرێت، ئەوانەش لە بەر کۆبوونەوەکانی هەولێر و دهۆکن.
دکتۆر كاوه ئازیزی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی كورد له سووریا، ڕایگەیاند : "ئه‌نه‌كه‌سه و ته‌ڤده‌م رێككه‌وتنێكی سیاسی كوردانه‌یان ئه‌نجامداوه و، بڕیاردراوه له‌هه‌موو پرسێكی نه‌ته‌وەیی په‌یوه‌ست به كورد له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌ك یه‌ك هه‌ڵوێست و یه‌ك ده‌نگ بن، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی باشه بۆ كورد له رۆژئاوای كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن مافه‌كانیان به‌ده‌ست بێنن".
ئازیزی گوتیشی: "ئێستا چه‌ند لیژنه‌یه‌كیش درووستكراون بۆ ئه‌وه‌ی دوای جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان ده‌ست به‌گفتوگۆ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌بواری سه‌ربازی و ئیداری و ئابووری و چۆنیه‌تی به‌ڕێوەبردنی رۆژئاوای كوردستان رێككه‌وتنێكی دیكه ئه‌نجام بده‌ن".
ئازیزی باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی ئه‌نجام ده‌درێن له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنه‌كانی هه‌ولێر و دهۆك ده‌بن و، ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی کە ئه‌نجامیش ده‌درێن له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنه‌كانی هه‌ولێر و دهۆك ده‌بن و ده‌كرێنه بنه‌مای رێككه‌وتنی نوێ.