TR KU SO
FB X
Kurdistan

پارەی بەڵێندەران مانگی داهاتوو خەرج دەکرێت

سارا
Yazar
📅 25 Aralık 2019 16:25

پەیامی کورد     ...   بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی داھاتوودا حكوومەتی ھەرێمی كوردستان پارەیەكی زۆر بۆ بەڵێندەران خەرج بكات، بەرپرسێكی یەکیتی بەڵێندەرانیش گەشبینە لە ساڵی نوێدا ھەلی كار بۆ ھاووڵاتیان و بەڵێندەرانیش زیاتر بێت.

سەرۆ دزەیی، سەرۆكی لقی ھەولێری یەکیتی بەڵێندەرانی كوردستان رایگەیاند: "لە ناوەڕاستی مانگی داھاتوودا حكوومەتی ھەرێمی كوردستان پارەیەكی زۆری بەڵێندەران خەرج دەكات، پارەكەش بە دوو شێوە دەبێت، ئەو پڕۆژانەی ٨٥%ی تەواو بوونە، پارەیان بۆ خەرج دەكرێت لەگەڵ ژمارەیەك پڕۆژەی بەردەوام وەك رێگاوبان و درووستكردنی سایلۆ".

بەرپرسەكەی بەڵێندەران دەشڵێت: "ئێمە لای خۆمانەوە داوای خەرجكردنی قەرزی پێشترمان كردبوو و بڕیارە ئەوەش بەشێكی خەرج بكرێت و لە ئایندەیەكی نزیكدا فەرمانی خەرجكردنی پارەكە دەدرێت، بەڵام نازانین چەندە".

Paylas: