TR KU SO
FB X
Kurdistan

گرێبەستە گشتییەكانی حكوومەت بەئەلیكترۆنی دەكرێن

سارا
Yazar
📅 08 Ağustos 2019 16:50

پەیامی کورد     ...     بەڕێوبەری گشتی پڕۆژەكان لە وەزارەتی پلاندانان ڕایدەگەینێت، بە ھاوكاری كۆریای باشوور، كار لەسەر سیستەمی بەئەلیكترۆنیكردنی تەندەری گرێبەستە گشتییەكان دەكەن و، بە جێبەجێكردنیشی رۆتینێكی زۆر كەم دەبێتەوە.

وەزارتی پلاندانان، بە ھاوكاری كۆریای باشوور، كار لەسەر سیستەمی بەئەلیكترۆنیكردنی تەندەری گرێبەستە گشتییەكان دەكات، لەگەڵ تەواوبوونی سیستەمەكەش، رۆتین نامێنێت و بە شێوازی سیستەم تەواوی كارەكان بەڕێوە دەچن.

زاگرۆس فەتاح، بەڕێوبەری گشتی پڕۆژەكان لە وەزارەتی پلاندانان ،  ڕایگەیاند: "لە ‌لایەن تیمێكی شارەزایانی كۆریای باشوورەوە، یەكەمین دیزاینی سیستمی بەئەلیكترۆنیكردنی تەندەرەكانی حكوومەت (گرێبەستە گشتییەكان)ـمان خستە ڕوو، لەگەڵ ئەو تیمە كۆریاییەدا گرێبەستەكەمان واژۆ كردووە، لەم قۆناغەدا ٦ لە وەزارەتە سەرەكییەكانی حكوومەت بەشدارییان پێ دەكرێت، كە زۆرترین تەندەریان ھەیە، وەزارەتەكانیش بریتین لە: كارەبا، كشتوكاڵ، ئاوەدانكردنەوە، تەندروستی، شارەوانی، لەگەڵ پارێزگای هەولێر".

لە هێڵە گشتییەكانی كابینەی نۆیەمدا، یەكێك لە خاڵەكان باس لە شەفافیەت دەكات، بەڕێوەبەری گشتیی پڕۆژەكان روونیشی دەكاتەوە، دیزاین و دروستكرنی پڕۆژەكە لەلایەن حكوومەتی كۆریای باشورەوەیە، كە لە ڕێگەی تیمێكی پسپۆڕی شارەزای كۆریاییەوە جێبەجێ دەكرێت، وەك خۆی دەڵێ، ئەمە پڕۆژەیەكی گەورە و ستراتیژییە و پاڵپشتی و یارمەتیدەرێكی باش دەبێت بۆ بەدیھێنانی ئامانجی ھێڵە گشتییەكانی كارنامەی كابینەی ٩ی حكوومەتی ھەرێم، بە تایبەت لە ڕووی شەفافیەت و كەمكردنەوەی ڕۆتین و پەرەپێدانی كەرتی تایبەت و بەئەلیكترۆنیكردنی حوكمڕانییەكی باش.

فەتاح راشیدەگەینێت، ئەم پڕۆژەیە، چاوەڕوان دەكرێت لە بەھاری ساڵی ٢٠٢٠ ئامادە بێت بۆ بەكارھێنان، لە لایەن ئەو ٦ دەزگایەی حكوومەت، كە زۆرترین تەندەریان ھەیە، دیزاینی سیستمەكەش بە شێوەیەكە، كە ڕێگە بە ھیچ كۆمپانیایەك نادات بە شێوەی ناشایستە تەندەری بۆ دەربچێت.

Paylas: