رێبوار تاڵه‌بانی: خیانەتکارانی 16ی ئۆکتوبەر دەدرێنە دادگا
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رایگه‌یاند كه سكاڵای یاسایی له سه‌ر ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه تۆمار ده‌كه‌ین كه له خیانه‌تی 16 ئۆكتۆبه‌ر بوونه‌ته هوكاری ئاواره‌بوون و ماڵوێرانی و كوشتن و ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر ناموس و به تاڵان بردنی ماڵ و حاڵی هاوڵاتییانى كورد له ناوچه داگیر كراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
دوای کۆبوونەوەی ئەنجۆمەنی پارێزگای کەرکوک لە هەولێر، رێبوار تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: كه سكاڵای یاسایی له سه‌ر ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه تۆمار ده‌كه‌ین كه له خیانه‌تی 16 ئۆكتۆبه‌ر بوونه‌ته هوكاری ئاواره‌بوون و ماڵوێرانی و كوشتن و ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر ناموس و به تاڵان بردنی ماڵ و حاڵی هاوڵاتییانى كورد له ناوچه داگیر كراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك، كه‌ركوك و خورماتو و خانه‌قین و شه‌نگال و ئه‌و ناوچانه‌ی كه له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه له روژی 16 ئۆكتَوبهری 2017 داگیركران.
راشیگه‌یاند: هه‌ر تاكێكی كورد كه زه‌ره‌رو زیانی پێكهتووه ده‌توانێ و مافی تۆمار كردنی سكاڵای هه‌یه.
هەر لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رایگەیاند کە هه‌نگاوی دووه‌می حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت كار بكات هه‌رچی زووه ئه‌و ناوچانه‌ی داگیر كراون له لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه كه ئێستا تاك لایه‌نانه به‌رێوه ده‌برێت، بگه‌ڕێنێنه‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه جێگیر بكات و به پێی مادده‌ی 140 و ده‌ستوری عێراق مامه‌له له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوچانه بكرێت .
رێبوار تاڵه‌بانی له كۆتایی قسه‌كانی رایگه‌یاند: ئێمه ناوه‌ستین و هه‌تا دادگای نێوده‌وڵه‌تیش له تاوانه‌كانی 16 ئۆكتوبه‌ر ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه .